﷽
بسم الله الرحمن الرحیم
ﯜ
ﯝ
ﯞ
ﯟ
ﯠ
ﯡ
ﯢ
ﯣ
ﯤ
ﯥ
ﯦ
ﯧ
هل اتى على الانسان حين من الدهر لم يكن شييا مذكورا ۱
asan | به‌ڕاستی ماوه‌یه‌کی زۆر له ڕۆژگار به‌سه‌ر ئاده‌میزادا هات که شتێکی وانه‌بوو ناو ببرێت. |
---|
ﯨ
ﯩ
ﯪ
ﯫ
ﯬ
ﯭ
ﯮ
ﯯ
ﯰ
ﯱ
ﯲ
انا خلقنا الانسان من نطفة امشاج نبتليه فجعلناه سميعا بصيرا ۲
asan | بێگومان ئێمه ئینسانمان دروستکرد له تێکه‌ڵه‌یه‌ك (له سه‌ره‌مێکوته‌یه‌کی بچووك و هێلکۆکه‌یه‌ك) له کاتێکدا ده‌مانه‌وێت تاقی بکه‌ینه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌زگای بیستن و بینینمان پێبه‌خشی. |
---|
ﯳ
ﯴ
ﯵ
ﯶ
ﯷ
ﯸ
ﯹ
ﯺ
انا هديناه السبيل اما شاكرا واما كفورا ۳
asan | به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، به ئازادی ده‌توانێت ببێته که‌سایه‌تیه‌کی ئیماندار‌و سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس. |
---|
ﯻ
ﯼ
ﯽ
ﯾ
ﯿ
ﰀ
ﰁ
انا اعتدنا للكافرين سلاسل واغلالا وسعيرا ۴
asan | به‌ڕاستی با بزانێت که ئێمه چه‌نده‌ها کۆت و زنجیر‌و ئاگری هه‌ڵگیرساومان ئاماده‌کردووه بۆ بێ باوه‌ڕان. |
---|
ﰂ
ﰃ
ﰄ
ﰅ
ﰆ
ﰇ
ﰈ
ﰉ
ﰊ
ان الابرار يشربون من كاس كان مزاجها كافورا ۵
asan | بێگومان چاکان و پاکانیش له په‌رداخێکی پڕ شه‌رابدا ده‌خۆنه‌وه، که ئاوێته‌که‌ی له سه‌رچاوه‌ی کافووره‌وه‌یه. |
---|
ﭑ
ﭒ
ﭓ
ﭔ
ﭕ
ﭖ
ﭗ
ﭘ
عينا يشرب بها عباد الله يفجرونها تفجيرا ۶
asan | که کانی یه‌که به‌نده‌کانی خوا لێی ده‌خۆنه‌وه له هه‌ر شوێنێکدا بیانه‌وێت هه‌ڵی ده‌قوڵێنن و فواره ده‌کات. |
---|
ﭙ
ﭚ
ﭛ
ﭜ
ﭝ
ﭞ
ﭟ
ﭠ
يوفون بالنذر ويخافون يوما كان شره مستطيرا ۷
asan | ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه، یه‌کێك له سیفاتیان ئه‌وه‌یه: وه‌فا به‌نه‌زر ده‌که‌ن، یاخود به‌ڵێنێکیاندا وه‌فادارن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بیمیان هه‌یه له ڕۆژێك که شه‌ڕی لێ ده‌بارێت و پرش‌و بڵاوه... |
---|
ﭡ
ﭢ
ﭣ
ﭤ
ﭥ
ﭦ
ﭧ
ﭨ
ويطعمون الطعام على حبه مسكينا ويتيما واسيرا ۸
asan | هه‌روه‌ها نان و خۆراك ده‌به‌خشن، ئه‌گه‌رچی خۆشه‌ویستیش بێت لایان، به‌هه‌ژارو هه‌تیوو دیله‌کان. |
---|
ﭩ
ﭪ
ﭫ
ﭬ
ﭭ
ﭮ
ﭯ
ﭰ
ﭱ
ﭲ
ﭳ
انما نطعمكم لوجه الله لا نريد منكم جزاء ولا شكورا ۹
asan | ده‌ڵێن: بێگومان ئێمه ئه‌م خۆراکه‌تان هه‌ر له‌به‌ر خوا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و پێده‌به‌خشین، نه پاداشتمان لێتان ده‌وێت نه سوپاس. |
---|
ﭴ
ﭵ
ﭶ
ﭷ
ﭸ
ﭹ
ﭺ
ﭻ
انا نخاف من ربنا يوما عبوسا قمطريرا ۱۰
asan | هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌م کاره بۆیه ده‌که‌ین چونکه له ڕۆژێکی تاڵ و گرژ‌و ڕه‌ش و تاریك ده‌ترسین، که په‌روه‌ردگارمان پێشی ده‌هێنێت. |
---|
ﭼ
ﭽ
ﭾ
ﭿ
ﮀ
ﮁ
ﮂ
ﮃ
ﮄ
فوقاهم الله شر ذالك اليوم ولقاهم نضرة وسرورا ۱۱
asan | جا خوای گه‌وره‌ش له شه‌ڕو ناخۆشی و نه‌هامه‌تی ئه‌و ڕۆژه پاڕاستنی و ڕووی گه‌ش و شادمانی پێبه‌خشین. |
---|
ﮅ
ﮆ
ﮇ
ﮈ
ﮉ
ﮊ
وجزاهم بما صبروا جنة وحريرا ۱۲
asan | له پاداشتی خۆگری و ئارامگریاندا به‌هه‌شت و ئاوریشمی پێبه‌خشین. |
---|
ﮋ
ﮌ
ﮍ
ﮎ
ﮏ
ﮐ
ﮑ
ﮒ
ﮓ
ﮔ
ﮕ
ﮖ
متكيين فيها على الارايك ۖ لا يرون فيها شمسا ولا زمهريرا ۱۳
asan | ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه، نه گه‌رمای خۆر بێزاریان ده‌کات، نه کزه باو سه‌رما سه‌غڵه‌تیان ده‌کات. |
---|
ﮗ
ﮘ
ﮙ
ﮚ
ﮛ
ﮜ
ﮝ
ودانية عليهم ظلالها وذللت قطوفها تذليلا ۱۴
asan | سێبه‌ری دره‌خته جوانه‌کان به‌سه‌ر شوێنه خۆشه‌کانیاندا سه‌ری فرو هێناوه‌و لێکردنه‌وه‌ی میوه‌کانیش ئاسانه‌و ملکه‌چ کراوه. |
---|
ﮞ
ﮟ
ﮠ
ﮡ
ﮢ
ﮣ
ﮤ
ﮥ
ﮦ
ويطاف عليهم بانية من فضة واكواب كانت قواريرا ۱۵
asan | هه‌روه‌ها له سوراحی و دۆلکه‌ی زیودا شه‌رابیان بۆ ده‌گێڕن که ده‌کرێته ئه‌و کوپ و په‌رداخانه‌وه که له شووشه‌و کریستاڵی تایبه‌ت دروستکراون. |
---|
ﮧ
ﮨ
ﮩ
ﮪ
ﮫ
ﮬ
قوارير من فضة قدروها تقديرا ۱۶
asan | هه‌موو دام و ده‌زگای خواردن و خواردنه‌وه‌کان له شووشه‌ی زیوی دروستکراون به‌شێوه‌یه‌کی جوان و دڵڕفێن. |
---|
ﮭ
ﮮ
ﮯ
ﮰ
ﮱ
ﯓ
ﯔ
ويسقون فيها كاسا كان مزاجها زنجبيلا ۱۷
asan | هه‌روه‌ها شه‌رابێکی تریان پێشکه‌ش ده‌کرێت که ئاوێته‌که‌ی زه‌نجه‌بیله. |
---|
ﯕ
ﯖ
ﯗ
ﯘ
ﯙ
عينا فيها تسمى سلسبيلا ۱۸
asan | که سه‌رچاوه‌یه‌که له به‌هه‌شتدا به سه‌لسه‌بیل ناو ده‌برێت. |
---|
ﯚ
ﯛ
ﯜ
ﯝ
ﯞ
ﯟ
ﯠ
ﯡ
ﯢ
ﯣ
ﯤ
۞ ويطوف عليهم ولدان مخلدون اذا رايتهم حسبتهم لولوا منثورا ۱۹
asan | ئینجا نه‌وجه‌وانانی هه‌میشه لاو‌و ڕووخۆش و جوان و پاك، به‌ناویاندا ده‌گه‌ڕێن (قسه‌ی خۆش و سروودی به‌تام ده‌ڵێن) کاتێك ده‌یانبینیت وا ده‌زانیت مروارین و به‌و ناوه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه. |
---|
ﯥ
ﯦ
ﯧ
ﯨ
ﯩ
ﯪ
ﯫ
ﯬ
واذا رايت ثم رايت نعيما وملكا كبيرا ۲۰
asan | کاتێکیش به‌هه‌ر لایه‌کدا چاوده‌گێڕیت، ئه‌وه نازو نیعمه‌تی نه‌بڕاوه‌و بێ ئه‌ندازو ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره ده‌بینیت له باخ و باخات و کۆشك و ته‌لارو دیمه‌نی جوان و فراوانی بێ سنوور. |
---|
ﯭ
ﯮ
ﯯ
ﯰ
ﯱ
ﯲ
ﯳ
ﯴ
ﯵ
ﯶ
ﯷ
ﯸ
ﯹ
ﯺ
ﯻ
عاليهم ثياب سندس خضر واستبرق ۖ وحلوا اساور من فضة وسقاهم ربهم شرابا طهورا ۲۱
asan | پۆشاکی به‌خته‌وه‌ران ئاوریشمی سه‌وزی ته‌نکه که به‌سه‌ر پۆشاکی ئاوریشمی ئه‌ستووردا له‌به‌ریان کردووه، به بازنی زیوی ڕازێنراونه‌ته‌وه، ئینجا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه شه‌رابی پاك و بێگه‌رد و خاوێنیان پێشکه‌ش کراوه. |
---|
ﯼ
ﯽ
ﯾ
ﯿ
ﰀ
ﰁ
ﰂ
ﰃ
ﰄ
ان هاذا كان لكم جزاء وكان سعيكم مشكورا ۲۲
asan | پاشان په‌روه‌ردگاریان پێیان ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی ئه‌م پاداشته شایسته‌ی ئێوه‌یه، هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه شایانی سوپاس و ڕێزه.. (بێگومان خوای گه‌وره به‌م سوپاسگوزاریه ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌خته‌وه‌ران و دڵخۆش ده‌کات). |
---|
ﰅ
ﰆ
ﰇ
ﰈ
ﰉ
ﰊ
ﰋ
انا نحن نزلنا عليك القرا‌ن تنزيلا ۲۳
asan | دڵنیاش به ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ر ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه به‌ش به‌ش (تا خه‌ڵکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه). |
---|
ﰌ
ﰍ
ﰎ
ﰏ
ﰐ
ﰑ
ﰒ
ﰓ
ﰔ
ﰕ
فاصبر لحكم ربك ولا تطع منهم اثما او كفورا ۲۴
asan | که‌واته خۆڕاگربه بۆ فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت، نه‌که‌یت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری تاوانباران و بێ باوه‌ڕان بیت له‌وان. |
---|
ﰖ
ﰗ
ﰘ
ﰙ
ﰚ
ﰛ
واذكر اسم ربك بكرة واصيلا ۲۵
asan | ئینجا به‌رده‌وام یادی په‌روه‌ردگارت بکه‌و ناوی پیرۆزی با ویردی سه‌رزارت بێت، له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا. |
---|
ﭑ
ﭒ
ﭓ
ﭔ
ﭕ
ﭖ
ﭗ
ﭘ
ومن الليل فاسجد له وسبحه ليلا طويلا ۲۶
asan | له شه‌وگاریشدا سوژده‌ی بۆ ببه‌و ته‌سبیحات و ستایشی له هه‌ندێکی شه‌ودا زۆر بکه. |
---|
ﭙ
ﭚ
ﭛ
ﭜ
ﭝ
ﭞ
ﭟ
ﭠ
ﭡ
ان هاولاء يحبون العاجلة ويذرون وراءهم يوما ثقيلا ۲۷
asan | به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه حه‌زیان له ژیانی ئه‌م دنیا ته‌مه‌ن کۆتایه‌یه که به‌خێرایی تێ ده‌په‌ڕێت و ڕۆژێکی سه‌خت و سه‌نگین پشتگوێ ده‌خه‌ن و حسابی بۆ ناکه‌ن. |
---|
ﭢ
ﭣ
ﭤ
ﭥ
ﭦ
ﭧ
ﭨ
ﭩ
ﭪ
ﭫ
ﭬ
نحن خلقناهم وشددنا اسرهم ۖ واذا شينا بدلنا امثالهم تبديلا ۲۸
asan | بۆ بیرناکه‌نه‌وه، خۆ هه‌ر ئێمه دروستمان کردوون ئه‌ندامه‌کانی له‌شیانمان پێکه‌وه به‌ستووه، کاتێکیش بمانه‌وێت ئه‌مانه لاده‌به‌ین و به‌که‌سانی تر سه‌ر زه‌وی ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه. |
---|
ﭭ
ﭮ
ﭯ
ﭰ
ﭱ
ﭲ
ﭳ
ﭴ
ﭵ
ﭶ
ﭷ
ان هاذه تذكرة ۖ فمن شا‌ء اتخذ الى ربه سبيلا ۲۹
asan | به‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته و سه‌رجه‌م ئایه‌ته‌کانی قورئان ئامۆژگارییه، جا ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی به‌هه‌شتی هه‌یه، ئه‌وه بۆ لای خوا ڕێگه‌و ڕێباز ده‌گرێته به‌ر. |
---|
ﭸ
ﭹ
ﭺ
ﭻ
ﭼ
ﭽ
ﭾ
ﭿ
ﮀ
ﮁ
ﮂ
ﮃ
ﮄ
وما تشاءون الا ان يشا‌ء الله ۚ ان الله كان عليما حكيما ۳۰
asan | دڵنیاش بن: ئێوه هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئه‌نجام نادرێت مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ربێت، بێگومان ئه‌و خوایه زانا‌و دانایه ده‌زانێت کێ شایسته‌ی هیدایه‌ته، داناشه له هیدایه‌تدانی به‌نده چاکه‌کاندا. |
---|
ﮅ
ﮆ
ﮇ
ﮈ
ﮉ
ﮊ
ﮋ
ﮌ
ﮍ
ﮎ
ﮏ
ﮐ
يدخل من يشا‌ء في رحمته ۚ والظالمين اعد له‌م عذابا اليما ۳۱
asan | ئینجا ئه‌و که‌سه‌ی خوا بیه‌وێت و خۆشی هه‌وڵبدات، ده‌یخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌تی خۆیه‌وه‌و بۆ سته‌مکارانیش سزای به‌ئێشی ئاماده کردووه. |
---|

قرآن - سوره ۷۶ انسان - آیه ۱